بارسێلۆنا بۆ ئەم زستانە دوو گرێبەست واژۆ دەكات

 

بەمەبەستی تۆكمە كردنی ڕیزەكانی و بەپێچەوانەی هەموو پێشبینیەكان یانەی بارسێلۆنا بە نیازە لەم زستانە دوو گرێبەستی گرنگ واژۆ بكات.

ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی لە هەواڵێكیدا ئاشكرای كردوە كە بارسێلۆنا وێرای باری دارایی خراپی یانەكە و زیانەكانی كۆرۆنا ئەو زستانە بێ گرێبەست نابێت و یانەكە دوو گرێبەستی گرنگ ئەنجام دەدات ، بەپێی هەواڵەكە كە سەرچاوەی لە بەرپرسانی بارسا وەرگرتوە یانە كەتەلۆنییەكە لە وادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێكی نایاب و ناوەڕاستكارێكی ئاست بەرز و جەستە بەهێز واژۆ دەكەن، بێ ئەوەی ناوی هیچ یاریزلنێك ئاشكرا بكەن

جێی ئاماژە پێكردنە، یانەی بارسێلۆنا لە ئێستادا پێویستی زۆری بە ناوەڕستكارێكی جەستە بەهێز دەبێت تا بتوانێت شوێنی سیرجیۆ بۆسكێتس پڕ بكاتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close