جیڕارد پیكێ نهێنییەكی خۆی لەگەڵ ڤینیسیۆس جۆنیۆر ئاشكرا دەكات

 

لەتازەترین چاوپێكەوتنی رۆژنامەوانیدا جیڕارد پیكێ بەرگریكاری بارسێلۆنا نهێنییەكی خۆی لەگەڵ ڤینیسیۆس جۆنیۆری هێرشبەری ڕیال مەدرید ئاشكرا كرد

پیكێ لە میانەی قسەكانی كە لە زۆربەی میدیا كەتەلۆنییەكان بڵاوكراوەتەوە، دەڵێت بەر لەوەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر پەیوەندی بە ڕیال مەدرید بكات ئەو ڕێكەوتنی بەگەرمی پێلەگەڵ یانەی بارسێلۆنا هەبوو من خۆم قسەم لەگەڵ كرد و بەگەرمی پێشوازیم لێكرد و ئەویش دووپاتی كردەوە كە ئەو درێسی بارسا دەپۆشێت، بەلام دواتر ڕیال مەدرید هاتە نێو گرێبەستەكە و پارەیەكی زیاتریان پێدا و ڤینیسۆس لە بارسێلۆناوە ڕێڕەوی بۆ ڕیال مەدرید گۆڕا.

جێی ئاماژەیە، ڕیال مەدرید ڤینیسیۆس جۆنیۆری بە بری 45 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی كڕی و یاریزانەكە ساڵێك لەوێ بەخواستن مایەوە و دواتریش پەیوەندی بەڕیال مەدرید كرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close