كريستیانۆ رۆنالدۆ شوێنگرەوەی سۆلشایەر بۆ شەیتانە سوورەكان پێشنیار دەكات

 

دوای ئەنجامە خراپەكانی ئەم دواییەی مانچێستەر یۆنایتد لەگەڵ ڕاهێنەر ئۆلی گونار سۆلشایەر كارگێری یانەكە بیر لە گۆڕینی ڕاهێنەر دەكاتەوە و كریستیانۆ رۆنالدۆش ڕاهێنەرێكی گەورە بۆ یانەكەی پێشنیار دەكات.

بەگوێرەی بەرنامەی چێرنجیتۆی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا كریستیانۆ بە كلرگێڕی یانەكەی گوتوە كە باشترین چارەسەر ئەوەیە پەیوەندی بە زێنەدین زێدانی ڕاهێنەری پێشووی ڕیال مەدرید بكرێت بۆ ئەوەی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەكە وەربگرێت، لەبەر ئەوەی كاركە سەخت نابێت ئەویش هیچ پەیوەندییەكی لەگەڵ هیچ یانەیەك نییە، گەر بیەوێت ئەو ئەركە قبوول بكات، بەڵام كێشەی سەرەكی گۆڕینی ڕاهێنەر ئەوەیە كە ئەو كەسانەی خاوندارێتی یانەكە دەكەن زۆر پاڵپشتی لە سۆلشایەر دەكەن و دژایەتی گۆڕینی دەكەن.

جێی ئاماژەیە، زێدان كە تاكە ڕاهێنەرە بتوانێت لەگەڵ یانەیەك 3 چامپیۆنزلیگ بباتەوە، لەگەڵ خێزانەكەی كات بەسەر دەبات و ڕاهێنەرایەتی هیچ یانەیەك ناكات، بەڵام پاڵێوراوە لە داهاتوو ئەركی ڕاهێنەرایەتی یۆڤێنتۆس یان هەڵبژاردەی فەرەنسا وەربگرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close