پاریس سانجێرمان به‌فه‌رمی پێكانی ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاریی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند

پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی، دوای پێكانه‌ به‌رده‌وام و دووروو درێژه‌كه‌ی سێرجیۆ رامۆس، به‌فه‌رمی دووركه‌وتنه‌وه‌ی دوو یاریزانی تری یانه‌كه‌ی بۆ یاریی گه‌ڕی داهاتووی چامپیۆنزلیگ له‌ دژی لایپزیگ راگه‌یاند.

پاریس سانجێرمان به‌فه‌رمی بڵاویكرده‌وه‌، بۆ یاریی داهاتووی له‌ چامپیۆنزلیگ له‌ دژی لایپزیگ، هاوشانی سێرجیۆ رامۆس، له‌ تواناكانی نێیمار جۆنیۆر داسێلڤا و لیۆناردۆ پاڕادێسی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌كه‌ی بێبه‌ش ده‌بێت.

یانه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، نێیمار پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بكات، ئازاری له‌ سه‌ره‌وه‌ی رانی هه‌بووه‌ و تاوه‌كو ئێستا چاكنه‌بووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ پێویستی به‌ چه‌ند رۆژێكه‌ تاوه‌كو به‌ ته‌واوی له‌ پێكانه‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت.

پاریس سانجێرمان ده‌رباره‌ی پێكانی رامۆس ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، تاوه‌كو ئێستا یاریزانه‌ ئیسپانییه‌كه‌ له‌ چاره‌سه‌ری و راهێنانه‌كانی به‌رده‌وامه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م بتوانێت به‌ ته‌واو له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌م ده‌ست به‌ راهێنانه‌كان بكاته‌وه‌، پاڕادێسیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا تووشی پێكانبووه‌ و دیار نییه‌ كه‌ی به‌ ته‌واوی چاك ده‌بێته‌وه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close