یاریزانێكی كورد لە پاڵەوانیەتییەكی نێودەوڵەتی پلەی یەكەم بەدەست دەهێێت

دیار كاردۆ سۆرانی یاریزانێكی لەشجوانی كوردە و دانیشتووی وڵاتی نەمسایە توانی لە پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتیدا پلەی یەكەمین بەدەست بهێنێت.
ئەم یاریزانە كوردە هەفتەی ڕابردوو بەشداری لە پاڵەوانییەتی Ifbb Austria national and Internat ی نێودەوڵەتی كرد و توانی پلەی یەكەمین وەربگرێت لە لێدوانێكیدا بۆ باسنیوز دیار دەڵێت: خۆشحاڵم كە توانییم وەكو یاریزانێكی لەشجوانی لە بەشەكەي خۆم كە بریتی بوو Classic Bodybuilding Junior و Classic Physiq Junior پلەی یەكەمین لە پاڵەوانییەتی نێودەڵەتی بەدەست بهێنم.
ئەم یاریزانە كوردە دەڵێت : پێشتر لە هەرێمی كوردستان و لە شاری هەولێر ڕاهێنانم لە یاری لەشجوانی كردووە ، دواتریش لە وڵاتی نەمسا بە قووڵی چوومە ناو ئەم یارییەوە ، بۆیە خۆشحاڵم كە توانیم بەشێك لە خەونەكانی ژیانم بهێنمە دی نازناوێك هەم بۆ وڵاتی نەمسا هەمیش بۆ هەرێمی كوردستان بەدەست بهێنم. لە كۆتایش قسەكانیشی ئەم یاریزانە كوردە دەڵێت: سوپاسی خانەوادەكەم دەكەم كە زۆر پشتگیریان كردووە تا نازناوەكە بەدەست بهێنم ، سوپاسی هەموو ئەوانەش دەكەم كە چەند رۆژێك لە وڵاتی نەمسا و هەرێمی كوردستان پیرۆزباییم لێ دەكەن
Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close