مێسی بووه‌ باشترین یاریزانی جیهان

زۆری نه‌ماوه‌ گۆڤاری فرانس فتبووڵ و فیفا باشترین یاریزانی جیهان دیاریی بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێگه‌ دیار و گه‌وره‌كانی جیهان هاوشانی ئه‌وان باشترین یاریزانی جیهان دیاریی ده‌كه‌ن و به‌ گوێره‌ی پێگه‌یه‌كی به‌ناوبانگ، مێسی باشترین یاریزانی جیهانه‌.

پێگه‌ی SofaScore، به‌ پێی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی خۆی سێ باشترین یاریزانی جیهانی بۆ ساڵی 2021 دیاریی كرد، لیۆنێل مێسی به‌ باشترین یاریزان، لیڤاندۆڤسكی به‌ دووه‌م و كیڤن دیبڕۆین به‌ سێیه‌م باشترین یاریزانی جیهان ده‌ست نیشانكراون.

وابڕیاره‌ 29 مانگی داهاتوو (تشرینی دووه‌م) له‌ پاریس، فرانس فووتبۆڵ خه‌ڵاتی باڵۆندۆر به‌ باشترین یاریزانی جیهان بدات، كه‌ پێش چه‌ند رۆژێك لیستێكی 30 یاریزانی بڵاوكرده‌ كه‌ پاڵێوراون بۆ برده‌نه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌، جگه‌له‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، له‌ 17 مانگی كانونی یه‌كه‌م له‌ ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌، خه‌ڵاتی زه‌بێست به‌ باشترین یاریزانی جیهان ده‌دات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close