بۆچی میسی شایستەی بالۆندۆرە ؟

لەدوای بردنی کوپا ئەمریکا میسی بووە بەربژێری یەکەمی خەڵاتی بالۆندۆر، لەوکاتەوە کەس ناڵێت من شایستەی ئەو خەڵاتەم، بەڵکو هەموو تەمەنایی بۆ دەکەن ڕۆژێک بەو نازناوە بگەن. ڕاسته میسی ئەمجارە لەگەڵ بەرشە لەدەرگای چامپیۆنسلیگ و لالیگاوە نەهاتووە و دەستکەوتی کۆمەڵی نییە، بەڵام خاڵی هێزی ئەم کوڕە زۆرە، تا جارێکی دیکە ناوی لە لیستی یەکەمەکاندا بێت.
سەرەتا بردنی نازناوی کوپا ئەمریکا لیۆی گەیاندە خانەی یەکەم، دواتر گۆڵ و ئەسێستەکانی لە بەرشەلۆنە وایکرد بەر بژێری یەکەم بێت.
ئێوە تەماشا بکەن میسی لە خراپترین دۆخی یانەکەی زۆرترین گۆڵ و کاریگەری دروست کردووە، کە ئەمەش ڕاهینەر و ڕۆژنامەنوسان و جەماوەری تۆپی پێ ناچار دەکات بەڵێی بۆ بکەن، چونکە دەرکەوت ئەو لە هەموو دۆخه هەستیار و خراپەکانی تیپەکەیدا ئاستی جێگیرە و ناتوانی هێرشەرێک بدۆزیتەوە بتوانێت وەکو وەرزی پاری بەرشە پارێزگری لە ئەنجام و ئاستی تاکی خۆی بکات.
میسی ئەم خەڵاتە بباتەوە جۆرێک لە پاداشت و گرنگی ناوی یاریزانەکەی تێدایە، چونکە ڕەچاوی سۆزە و عاتیفەی دەنگدەر دەکرێت و میدیا و سەرپەرشتیارانی خەڵاتەکە پێویستیان بە لیۆ دەبێت بە ئامانجی خۆیان بگەن، لە کاتێکدا هەموو پێوەرەکان لێک بدەیتەوە بە هەردوو دیوی نازناوی تاکی و کۆمەڵ کەس لە میسی باشتر نابینی دەنگدەر دەنگی پێبدات، کە ئەمەش دەکرێت هەر بۆ میسی ئەمساڵ تەواو بێت و کەمترین ڕەخنە لە خەڵاتەکە بگیرێت، چونکە لە کۆتایدا دراوە بە کەسێک ناوی لیۆنێل میسی یە.

هەوراز کاوە

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close