لیستی بەربژێرانی خەڵاتی باڵۆن دۆر بڵاوکرایەوە

لیستی سەرەتایی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2021 بڵاوکرایەوە کە لە 30 بەربژێر پێک دێن.

گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ لیستی بەربژێرانی خەڵاتی باڵۆن دۆری بڵاوکردەوە کە لە 30 یاریزان پێک دێت و رۆژی 29ـی مانگی داهاتوو لە مەراسیمێکدا خەڵاتەکە دابەش دەکرێت.

لە کۆی ئەو 30 یاریزانەی بەربژێرکراون 14 یاریزانی پرێمەرلیگ و 5 یاریزانی لالیگا و 5 یاریزانی سێریا ئەی و 4 یاریزانی لیگ1 و 2 یاریزانی بۆندزلیگا بەربژێرن بۆ خەڵاتەکە.

ساڵی رابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خەڵاتەکە دابەش نەکرا کە لیۆنێل مێسی خاوەنی زۆرترین خەڵاتە و حەوت جار باڵۆن دۆری بردووەتەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close