ریزبه‌ندی پێنج ده‌وڵه‌مه‌ندترین خاوه‌نی یانه‌كانی جیهان ئاشكرا ده‌كرێت

كه‌مێك پێش ئێستا، سكای نیوز و چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی تری ئینگلیزی به‌ فه‌رمی كڕینه‌وه‌ی نیوكاسڵ یونایتدیان، له‌ لایه‌ن سندوقی وه‌به‌رهێنانی سعوودی به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی جێنشینی پاشای سعوودیه‌ راگه‌یاندن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ئه‌م خاوه‌نه‌ عه‌ره‌به‌ی نیوكاسڵ شۆرشێكی نوێ له‌ پرێمه‌رلیگ و ئه‌وروپا به‌رپا بكات.

محه‌مه‌د بن سه‌لمان و سندوقی وه‌به‌رهێنانی وڵاته‌كه‌ی، دوای ئه‌وه‌ی بوونه‌ خاوه‌نی نیوكاسڵ یونایتد، راسته‌وخۆ بوونه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین خاوه‌ن یانه‌ن له‌ سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا و جیهان و پێش شێخ مه‌نسور، ماتچیز، ئانێلی و ئیبراهیمۆڤیچ و ته‌نانه‌ت ناسر خێلێفیش كه‌وتن.

ریزبه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سایه‌تییه‌كان و سامانه‌كانیان كه‌ خاوه‌نداریه‌تی یانه‌كان ده‌كه‌ن: 

1-  سندوقی وه‌به‌رهێنانی سعوودی به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د بن سه‌لمان: 400 ملیار پاوه‌ند.

2- ناسر خلێفی سه‌رۆكی پاریس سانجێرمان وتۆڕی كه‌ناڵه‌كانی بی ئین سپۆرت: 260 ملیار

3- شێخ مه‌نسوری ئیماڕاتی و خاوه‌نی مانچێسته‌ر سیتی: 25 ملیار پاوه‌ند.

4- ئۆلیڤێر مینزلاف، لایپزیگی ئه‌ڵمانی: 18.5 ملیار پاوه‌ند.

5- ماتچیز، سه‌رۆكی سالزبۆرگی نه‌مسایی:18.5 ملیار پاوه‌ند.

6- ئه‌ندریا ئانێلی، سه‌رۆكی یوڤێنتۆس:16.5 ملیار پاوه‌ند.

7- رۆمان ئابرامۆڤیچی رووسی و سه‌رۆكی چێلسی ئینگلیزی: 12 ملیار پاوه‌ند.

8- لاری فریدمان، سه‌رۆكی لۆس ئه‌نجلۆس كاڵاكسی: 10 ملیار پاوه‌ند.

9- ستان كرۆنیك، سه‌رۆكی كۆمپانیای Kroenke Sports & Entertainment و ئارسێناڵ: 8 ملیار پاوه‌ند.

 

دوایی ئه‌وه‌ی نیوكاسڵ یونایتد بووه‌ یانه‌یه‌ك كه‌ له‌ لایه‌ن سعوودییه‌كان خاوه‌ندارییه‌تی ده‌كرێت، هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی یاریزانی گه‌وره‌ و ئه‌ستێره‌ به‌و یانه‌یه‌ ده‌ستیپێكرد، له‌ نوێترین هه‌واڵه‌ دا، پێگه‌ی ESPN هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی، ته‌نها كات به‌ربه‌سته‌ بۆ په‌یوه‌ندیكردنی كیلیان مباپێ به‌ نیوكاسڵ.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close