سوارێز بە گۆڵێک دەتوانێت کۆمان دووربخاتەوە ؟

سوارێز بە گۆڵێک دەتوانێت کۆمان دووربخاتەوە و تۆڵەی لێ بکاتەوە
لەوبارەیەوە سوارێز دەڵێت:
راستی سەرۆکی یانەکە بارتۆمیۆ زیانی زۆری بە من گەیاند و له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌ریكردم، هه‌روه‌ها کۆمان خراپ مامەڵەی لەگەڵ کردم. ئەو منی نارد بۆ ئەوەی بەتەنیا ڕاهێنان بکەم ، وەک بڵێی من 15 ساڵان بم. به‌وه‌ ئازاری زۆریدام، دواتر بەگریانەوە گەڕامەوە ماڵەوە.
گۆڵێکی تۆ بەرامبەر به‌رشه‌لۆنه‌ لە یاریی داهاتوو لەوانەیە كۆمان له‌ تیپه‌كه‌ دووربخاته‌وه‌ ؟
سوارێز ده‌ڵێت:
لە کۆتاییدا چارەنووسی کومان هەر ئەوە دەبێت، كه‌ له‌ تیپه‌كه‌ بروات، بەرشەلۆنە دەزانێت کە ئەو ئه‌نجام و شته‌كانی باش نییه‌.
ئاواتم ئه‌وه‌یه‌ ڕۆژی شەممە گۆڵیك بۆ یارمەتیدانی تیپەکەم ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمار بکەم، بەڵام ئاهەنگ ناگێڕم و ڕێزی زۆرم بۆ به‌رشه‌هەیە.
دوو پێڵاوی ئاڵتونیم لە سەردەمی ڕۆناڵدۆ و میسی بردۆته‌وه‌ و شانازی پێوە ده‌کەم، چونکە خەڵاتێکە پشت بەژمارە ده‌به‌ستێت نه‌ك دەنگدان.
ئایا تۆ ڕقت لە بەرشەلۆنەیە:
سوارێز وتی:
ئازاری زۆریاندام كه‌ تیپه‌كه‌ به‌جێهێشت، بەڵام ڕقم لە بەرشەلۆنە نییە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close