بۆنۆچی: یۆڤێنتۆس لەدوای گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ خراپتر بوو

لیۆناردۆ بۆنۆچی لە لێدوانێکیدا دەڵێت ‘دوای گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ واماندەزانی یۆڤێنتۆس باشتر دەبێت، بەڵام بە خراپە لەسەر یانەکە شکایەوە’.
لیۆناردۆ بۆنۆچی، بەرگریکاری یۆڤێنتۆس لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی Football Italia دەڵێت ‘کاتێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندیی بە یانەکەمانەوە کرد ئێمە هەموومان لەناو مێشکی خۆمان وامان دانا کە باشترین یاریزانی جیهان هاتووەتە یانەکەمان، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لە هەموو یارییەک گەرەنتی بردنەوەمان هەبێت، ئەمەش بووە کێشە بۆمان’.

هەروەها بۆنۆچی دەشڵێت ‘كاتێك كریستیانۆ هاته‌ یوڤێنتۆس، له‌ مێشك و خه‌یاڵی خۆمدا پێموابوو هه‌ركاتێك تۆپ بگاته‌ كریستیانۆ راسته‌وخۆ یارییه‌كه‌مان بۆ ده‌باته‌وه‌، ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ له‌ مێشكمان جێگیر بوو، بووه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌موومان ساردببینه‌وه‌ و خه‌مسارد بین، به‌ڵام له‌ راستیدا هه‌ڵه‌بووین، كریستیانۆ پێویستی به‌ تیمه‌كه‌ هه‌بوو، زیاتر له‌وه‌ی تیمه‌كه‌ پێویستی به‌ كریستیانۆ بێت’.

لیۆناردۆ دەشڵێت ‘لە راهێنانەکان کریستیانۆ زۆر شتی فێر کردین بەڵام لە یارییەکان یاریزانەکان وەکو جاران خۆیان ماندوو نەدەکرد، وایاندەزانی دۆن بە ئاسانی یارییەکەیان بۆ یەکلا دەکاتەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی رۆحی یەک تیمی و بەکۆمەڵ لە یانەکە سست و لاواز بێت’.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ هاوینی 2018 بەرامبەر 95 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدریدەوە گواسترایەوە یۆڤێنتۆس و ئەم هاوینەش بەرامبەر 23 ملیۆن یۆرۆ چووە مانچێستەر یونایتد.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close