كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌باره‌ی گۆڵه‌كه‌ی: ئه‌مه‌ پیشه‌ی خۆمه‌

دوای ئه‌وه‌ی گۆڵێكی زێڕینی بۆ مانچێسته‌ر یونایتد تۆماركرد، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ڵێت ‘له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ گه‌ڕامه‌وه‌ یانه‌كه‌’.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاریی مانچێسته‌ر یونایتد به‌رامبه‌ر ڤیاڕیال له‌ خوله‌كی 95 گۆڵی بردنه‌وه‌ی تۆماركرد و بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی 2-1 ببه‌نه‌وه‌، له‌ لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی BT Sportی به‌ریتانی گوتی ‘گۆڵكردن له‌دوایین خوله‌كه‌كان پیشه‌ی خۆمه‌، یارییه‌كی زۆر زه‌حمه‌ت بوو، به‌ڵام بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگمان به‌ده‌ستهێنا، ئێمه‌ تاكو دوایین ساته‌كان متمانه‌مان به‌خۆمان هه‌بوو گۆڵی بردنه‌وه‌ بكه‌ین چونكه‌ له‌ یاریگای ئۆڵدترافۆرد هه‌موو شتێك ئاسانه‌’.

هه‌روه‌ها رۆناڵدۆ گوتی ‘من له‌ یارییه‌كه‌ باشترین ئاستی خۆم پێشكه‌ش نه‌كرد به‌ڵام توانیم گۆڵ تۆمار بكه‌م، من له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد مێژووم نووسییه‌وه‌ و ده‌مه‌وێت ئێستا جارێكی دیكه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ مێژوو بنووسمه‌وه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ بوو بڕیارمدا بگه‌ڕێمه‌وه‌ یانه‌كه‌، بیری یانه‌كه‌ و هانده‌رانم ده‌كرد’.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ تاكه‌ یاریزانه‌ له‌ مێژووی چامپیۆنزلیگ له‌ كاتی زیادكراو 12 گۆڵی تۆمار كردبێت، نزیكترین ركابه‌ری لیۆنێل مێسییه‌ كه‌ 6 گۆڵی له‌كاتی زیادكرداو تۆماركردووه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close