فه‌رمی| كاتی ئاهه‌نگی به‌خشینه‌وه‌ی باڵۆندۆر دیاریی كرا

وه‌رزی نوێی خوله‌ جیاوازه‌كانی ئه‌وروپا و جیهان ده‌ستیپێكتردووه‌ته‌وه‌، هه‌ر له‌ ئێستاشه‌وه‌ هانده‌رانی تۆپی پێ چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن بزانن چ كاتێك ئاهه‌نگی به‌خشینه‌وه‌ی باڵۆندۆر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و به‌فه‌رمی ئه‌و كاته‌ دیاریی كرا.

پێگه‌ی فرانس فوتبووڵ، كه‌ ساڵه‌نه‌ تۆپی زێرین ده‌به‌خشێته‌ باشترین یاریزانی جیهان، به‌ فه‌رمی بڵاویكرده‌وه‌ له‌ 29 مانگی تشرینی دووه‌م (نۆڤێمبه‌ر)، ئاهه‌نگی به‌خشینه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرین به‌ باشترین یاریزانی جیهان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

هه‌ر یه‌ك له‌ لیۆنێل مێسی، جۆرجینهۆ، نگۆلۆ كانتی، لیڤاندۆڤسكی و كیڤن دیبڕۆین، دیارتین به‌ربژێرانی براوه‌ی تۆپی زێرینین، به‌ڵام به‌ گوێره‌ی زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان و ئه‌و گره‌وانه‌ی له‌ بازاره‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، ركابه‌رییه‌كه‌ له‌ نێوان مێسی و جۆرجینهۆ ده‌بێت.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close