شه‌ریف كێیه‌؟

یانه‌ی شه‌ریفی مۆڵدۆڤی له‌ گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ هه‌مووانی شۆك كرد، 2-1 له‌ ریال مه‌دریدی برده‌وه‌ له‌كاتێكدا یه‌كه‌مجاره‌ یانه‌كه‌ به‌شداریی چامپیۆنزلیگ بكات.

یانه‌ی شه‌ریف تریسپۆل یانه‌یه‌كی مۆڵدۆڤییه‌ و ساڵی 1997 دامه‌زراوه‌، ئه‌م وه‌رزه‌ بۆیه‌كه‌مجاره‌ به‌شداریی یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ ده‌كات، كه‌ یانه‌كه‌ چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه‌.

  • یانه‌ی شه‌ریف ساڵی 1997 دامه‌زراوه‌ و ته‌مه‌نی یانه‌كه‌ ته‌نیا 24 ساڵه‌، ته‌مه‌نی زۆربه‌ی یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید له‌ یانه‌ مۆڵدۆڤییه‌كه‌ گه‌وره‌تره‌.
  • یانه‌ی شه‌ریف بووه‌ یه‌كه‌م یانه‌ له‌ مێژووی چامپیۆنزلیگ له‌ یه‌كه‌م وه‌رزی به‌شداریكردنی له‌ چامپیۆنزلیگ دوو یاریی یه‌كه‌می له‌سه‌ریه‌ك بباته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ شاختار دۆنێتسكی برده‌وه‌ ئه‌مجاره‌ له‌ ریال مه‌دریدیشی برده‌وه‌.
  • كاتێك ساڵی 1997 یانه‌ی شه‌ریف دامه‌زرا یانه‌ی ریال مه‌درید خاوه‌نی شه‌ش نازناوی چامپیۆنزلیگ و 27 نازناوی لالیگا و 17 جامی شای ئیسپانیا بوو.
  • نرخی یانەی ریال مەدرید 793,50 ملیۆن یۆرۆیه‌ كه‌چی نرخی یانەی شه‌ریف تیراسپۆل 13,61 ملیۆن یۆرۆیه‌، واته‌ نرخی یانەی ریال مەدرید 61 ئەوەندەی نرخی یانەی شه‌ریف تیراسپۆلە.
    Image

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close