هەواڵێکی خۆش بۆ هەوادارانی بارسێلۆنا

بارسێلۆنا پێش یارییەکەیان بەرامبەر بێنفیکا توانای دوو یاریزانی بۆ گەڕایەوە و هەردووکیان لەگەڵ یانەکەیان گەشتی پۆرتوگاڵ دەکەن.

رۆنالد کومان راهێنەری بارسێلۆنا لیستی یاریزانەکانی بۆ یاریی سبەی بەرامبەر بێنفیکا لە چامپیۆنزلیگ ئاشکرایکردووە، پێدری و سێرجی رۆبێرتۆ کە بەهۆی پێکانەوە دابڕابوون، دوای چاکبوونەوەیان بانگهێشتی یارییەکە کراون و گەشتی پۆرتوگاڵ دەکەن.

سبەی چوارشەممە لە کۆمەڵەی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا لە گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکان دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر بایرن میونشن دەچێتە پۆرتوگاڵ و دەبێتە میوانی بێنفیکا.

Image

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close