مباپێ لەگەڵ مێسی ئاسوودە نییە و پەیوەندیشی لەگەڵ نێیمار تێکچووە

مباپێ بە تەواوەتی لە پاریس سانجێرمان هەست بە نا ئاسوودەیی دەکات، نایەوێت لەگەڵ مێسی یاریی بکات و پەیوەندیشی لەگەڵ نێیمار تێکچووە.

بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆی بەناوبانگی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کیلیان مباپێ نایەوێت ببێتە سێبەری لیۆنێل مێسی و ببێتە ئەستێرەی دووەمی پاریس سانجێرمان، بۆیە حەز ناکات لەگەڵ لیۆ یاریی بکات و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی تا ئێستا مێسی لە یانە فەرەنسییەکە نەدروەشاوەتەوە.

هەروەها بەرنامە ئیسپانییەکە راشیگەیاندووە، ئێستا مباپێ لە هەموو کاتێک زیاتر پەیوەندی لەگەڵ نێیمار خراپترە، چونکە مباپێ نایەوێت وەکو یاریزانێکی مامناوەند سەیر بکرێت، ئەو هێرشبەرە فەرەنسییە گلەیی لە نێیمار هەیە و لە راهێنانەکانی ئەمدواییەی یانەکە هەردوو یاریزان لەگەڵ یەکتری سار دەردەکەوتن.

هاوینی رابردوو مباپێ دەیەوێت ریزەکانی پاریس سانجێرمان بەرەو ریال مەدرید بەجێبهێڵێت، بەڵام یانە فەرەنسییەکە رەتیکردەوە دەستبەرداریی بێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close