سۆلشایەر: ئەگر کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەم کارە بکات بۆ من چاوەڕواننەکراو نابێت

ئۆلی گۆنار سۆلشایەر دەڵێت ‘ئەگەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ تا تەمەنی 40 ساڵی لە یاریکردن بەردەوام بێت، بۆ من چاوەڕواننەکراو نابێت، چونکە ئەو هەمیشە ئاگای لەخۆیەتی و گرنگی بەخۆی دەدات’.

ئۆلی گۆنار سۆلشایەر لە پرێس کۆنفرانسی یاریی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا لەبارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە گوتی ‘هێشتا کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکێکە لە خێراترین یاریزانەکانی پرێمەرلیگ و من دڵخۆشم بە توانا جەستەییەکەی، بەڵام لەوانەیە پرێمەرلیگ لە سێریا ئەی و لالیگا بەهێزتر و سەختتر بێت بۆیە پێویستە ماوەی یاریکردنی رێک بخەین’.

هەروەها سۆلشایەر دەڵێت ‘بۆ من چاوەڕواننەکراو نابێت ئەگەر تا تەمەنی 40 ساڵی لە یاریکردن بەردەوام بێت، چونکە ئەو هەمیشە گرنگی بەخۆی دەدات و خۆی ماندوو دەکات، زۆر ماندوو بووەوە و هەوڵیداوە تا ئاستی گەیشتووەتە ئەوەی ئێستا، بۆیە ئەگەر بیەوێت دەتوانێت زیاتر بەردەوام بێت، شایستەی هەموو ئەو پیاهەڵدانەیە کە بەهۆی توانای جەستەییەوە پێیدەگوترێت’.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی 36 ساڵان پێنج مانگی دیکە تەمەنی دەبێتە 37 ساڵ و ئەم هاوینە بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد واژۆکرد، لە یاریی بەرامبەر وێستهام یونایتد ریکۆردی خێراترین یاریزانی یارییەکەی بە خێرایی 35,43 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا تۆمارکرد.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close