بارسێلۆنا بەر لە یاری لیڤانتی یاریزانێكی زۆر گرنگی بۆ دەگەڕێتەوە

 

بەر لە یاری بەرامبەر لیڤانتی لە میانەی لیگای ئیسپانیال یانەی بارسێلۆنا یاریزانێكی زۆر گرنگی لە پیكان بۆ دەگەڕێتەوەو دەتوانێت لەم یاریە بەشداری بكات.

بەگوێرەی میدیاكانی كەتەلۆنیا یاریزان ئانسۆ فاتی كە ماوەیەكی زۆرە بەهۆی پێكان دابڕاوە، گڵۆپی سەوزی لە تاقمی پزیشكانی یانەكە بۆ هەڵكراوە و مۆلەتی فەرمی پێدراوە بۆ ئەوەی لە یاری لیڤانتی لەسەر یاریگای كامب نو بەشداری بكات، بەگوێەری هەواڵەكە فاتی ڕەنگە چەند خولەكێكی كەم لەم یارییە بەشداری بكات، بەلام بۆ یاری چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بێنفیكا ڕەنگە بەشداری پێ نەكرێت تا یاریزانەكە باشتر ئامادە دەبێت و تووشی كێشە نەبێتەوە.

جێی ئاماژەیە، ئانسۆ فاتی نزیكەی ساڵێك دەبێت بەهری پێكانێكی مەترسیدار لە یاریكردن دوورە و پێشبینی دەكرێت ماوەیەكی بوێت تا یاریزانەكە ئاستی پێشووی پێشكەش بكاتەوە

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close