ئیداره‌ی بارسێلۆنا په‌یامێكی بۆ رۆناڵد كومان نارد

دوایی ئاست و ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی بارسێلۆنا، ده‌نگۆی دوورخستنه‌وه‌ی روناڵد كومان له‌ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كرا، یاریی داهاتووی بارسا به‌رانبه‌ر لیڤانتی دواین ده‌رفه‌ت ده‌بێت بۆ كومان، ئێستاش ئیداره‌ی یانه‌كه‌ په‌یامێكی دڵنییا بۆ ئه‌و راهێنه‌ره‌ هۆڵه‌ندییه‌ ناردووه‌.

رادیۆی كه‌ته‌لۆنیا ئه‌مرۆ باسی له‌وه‌ كردووه‌، ئیداره‌ی بارسێلۆنا به‌ سه‌رۆكایه‌تی خوان لاپۆرتا، په‌یامێكیان بۆ روناڵد كومان ناردووه‌ و دڵنییان كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ متانه‌ی به‌ تواناكانی هه‌یه‌ و ئێستا بیر له‌ لادانی له‌ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا ناكه‌نه‌وه‌.

بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه‌ به‌بێ لیۆنێل مێسی به‌ بارودۆخ و ئاستێكی خراپ تێده‌په‌رێت، جیا له‌وه‌ی قه‌رزێكی زۆری له‌سه‌ كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌، ئێستا به‌شێك له‌ سپۆنسه‌ره‌كانی ده‌یانه‌وێت گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ یان گۆڕانكاری تێدا بكه‌ن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close