لیۆنێل مێسی به‌رانبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی یاریی ده‌كات یان نا؟

لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی ئێستای پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی تاوه‌كو ئێستا به‌ ته‌واوی له‌ پێكانه‌كه‌ی چاك نه‌بووه‌ته‌وه‌ و دیار نییه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو (شه‌ممه‌ و سێ شه‌ممه‌) ده‌توانێت له‌ دژی مۆنتپیلیێ و مانچێسته‌ر یاریی بكات یان نا، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ PSG زانیاریی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

پێگه‌ی لی پاریسیانی فه‌ڕه‌نسی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هیچ ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌ك له‌ پێكانی لیۆنێل مێسی نییه‌، ئه‌و یاریزانه‌ نزیكه‌بووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی پزیشكه‌كان گلۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكه‌ن و به‌بێ هیچ گومانێك، سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ یاریی پاریس سانجێرمان به‌رانبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی یاریی ده‌كات، به‌ڵام زه‌حمه‌ته‌ به‌ ته‌واوی بتوانێت له‌ دژی مۆنتپیلیێ یاریی بكات.

مێسی له‌ یاریی پاریس سانجێرمان له‌ دژی لیۆن تووشی پێكان بوو، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌ نه‌یتوانی له‌ یاریی یانه‌كه‌ی له‌ دژی میتز یاریی بكات، ماوریسۆ پۆچیتینۆش رایگه‌یاندبوو:”مێسی یاریزانێكی گرینگی پاریس سانجێرمانه‌، ئێمه‌ نامانه‌وێت مه‌ترسی له‌سه‌ر درووست بكه‌ین، كه‌ی ته‌واو ئاماده‌ بوو، ئه‌وكات یاریی ده‌كات”.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close