یانەی سەدی قەتەری بە كارێك تەگەرە بۆ هاتنی چاڤی بۆ بارسێلۆنا دروست دەكات

 

لەكاتێكدا كە یانەی بارسێلۆنا بە بەردەوامی ناوی چاڤی هێرناندێزی ئەفسانەی یانەكەی بەوە دەبەستێتەوە كە لە داهاتوو پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەكە وەربگرێت، ڕۆژنامەیەكی كەتەلۆنی سەختی ئەنجامدانی ئەو كارەی خستە ڕوو.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتڤۆ، لەم بارەیەوە بڵاویكردوەتەوە كە هاتنی چاڤی وەك شوێنگرەوەی كومان لەو ساتە هیچ كارێكی ئاسان نابێت و قورسە، لەبەر ئەوەی یانەی سەدی قەتەری لەگەڵ تازە كردنەوەی گرێبەستی چاڤی وەك ڕاهێنەر لەگەڵ یانەكە ئەو بڕگەیەی لاداوە كە ڕێگای بە چاڤی دەدا هەر كاتێك بارسێلۆنا داوای بكات ئەو مافی ڕۆیشتنی هەبێت و بڕوات، لەو ساتە گەر بارسێلۆنا داوای چاڤی بكات پێویستە یانەی سەد ڕازی بێت ئەگینا ئەو ناتوانێت ڕاستەوخۆ یانەكە بەجێبهێڵێت و پەیوەندی بە بارسێلۆنا بكات.

جێێ ئاماژەیە، خوان لاپۆرتتا زۆر نزیكە كومان لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسێلۆنا دوور بخاتەوە یاری ئەمشەویش بەرامبەر قادش ڕەنگە دوا هەلی ڕاهێنەر بێت بۆ ئەوەی بارسێلۆنا بۆ سەر ڕێچكەی سەركەوتنەكان بگەڕێنێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close