ئاساییە مێسی گۆڵ نەکات، بەڵام ئەوە ئاسایی نیە چاوەڕێی هەمان ئاستی مێسی بارسا بین لە پاریس

هەوراز کاوە

میسی گۆڵ ناکات ئەمە ئاساییە، بەڵام ئەوە ئاسایی نییە پێمان وابێت میسی ئەوەی لە بەرشەلۆنە کردویەتی لە پاریس دەتوانێت بیکات.
دواتر پاریسانجێرمان لەو قۆناغەدا نییە هەموو شتەکانی خۆی ببەستێتەوە بە یاریزانێکەوە. ئەو تیپە ئەگەر شتەکانی هەمووی لەسەر پێی میسی دانایە، دەیکردە کاپتنی تیپەکە و لێدانی سزاکانی جێبەجێ دەکرد و 90 خولەک یاریی دەکرد. ڕاهێنەری پاریس بردنەوەی دەوێت، کێ گۆڵی بۆ بکات ئەوە یاریی پێ دەکات و دەبێت واش بکات و پلانەکانی تێک نەدات.
ئەمە بەرشە نییە لیۆ لەسنعی بڕیاردا بێت، ئەگەر وابیری کردبێتەوە هەڵەیە، چونکە هەر لە سەرەتاوە وترا میسی بۆیە پاریسی بەربژێر کرد پشووی زیاتر بدات و دەیزانی لای گواردیۆلا پشووی نابێت و ڕووداوەکانی خولی ئینگلیزی خێران و ئاسان نییە یاریزانی گەورە ئاستی تێدا بپارێزێت، ئەگەر چوونی بۆ پاریس وەڵام بوو بێت بۆ ئێدارەی بەرشە، لەمەش تووشی زیانی گەورەبووە، چونکە بەرشە بەهەموو کەمو کوڕییەکانیەوە لە پاریس باشترە و بە ئایندە ترە.
لەبەر ئەوە میسی لە قۆناغی نوێدا ناکرێت ڕێزی ڕاهێنەر و
بەدلەکانی نەگرێت، ئەگەر بەقسەی نەدەکرد بۆچی چووە پاریس و بەرشەی تەنیا کرد، کە لەم کاتەدا تیپی بلوگرانە تەنیا دەیتوانی بە لێووە ڕکابەری هەمووان بک

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close