كاردانەوەی كورسی یەدەگ دوای ئەوەی بۆچەتینیۆ مێسی لە یاریگا دەرهێنا

 

گۆڕینی مێسی لە خولەكی 75ی یاری دوێنێ شەوی پاریس سان جێرمان بەرامبەر لیۆن كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆی هێناوە، ئەمجارە ڕۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی كاردانەوەی كورسی یەدەگی پاریس سان جێرمان دەخاتە ڕوو.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی لیكیپ زۆربەی یاریزانانی كورسی یەدەگی پاریس سان جێرمان بە گۆڕینی مێسی لە لایەن بۆچەتینیۆ شۆك بوون و پێیان بڕیارێكی چاوەڕوان نەكراو بوو، هەروەها لە سیمای دەموچاویان دیاربوو كە بڕیاری بۆچەتینیۆی ڕاهێنەریان سەبارەت بە گۆڕینی مێسی پێ هەڵە بوو، بە تایبەتی گەر بزانین كە مێسی لە یارییەكە ئاستی خراپ نەبوو بەڵكو سەرچاوەی مەترسی بوو، لە رۆژنامەكە هاتوە كە دوای گۆڵی ئیكاردی مێسی بێ دەنگی پیشاندا، بەڵام یاریزانانی یەدەگ دڵخۆشی خۆیان بە گۆڵەكە دەربڕی.

لەلایەكی دیكەوە ڕۆژنامەی ئۆلێی ئارجەنتینی بڵاویكردوەتەوە كە مێسی بە گۆڕینی زۆر تووڕە بوو، بۆیە كاتێك یاریگای جێهێشت تۆقەی لەگەڵ بۆچەتینیۆ نەكرد و تەنها سەرسوڕمانی خۆی بەگۆڕانكارییەكە پیشاندا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close