بەوێنە: ئەو هاندەرەی تەنیا بە قسەیەک ئۆتۆمبێڵەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی وەستاند

هاندەرێک لە کاتی چوونی بۆ راهێنانەکانی مانچیستەر یونایتد تەنیا بە دروشمێک کریستیانۆی رۆناڵدۆی لە ئۆتۆمبێڵ هێنایە خوارەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی رایگەیاندووە، دوێنێ شەممە کاتێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە رێگا بووە بۆ چوونی بۆ ناوچەی کارینتۆن بۆ ئەنجامدانی راهێنانەکان، هاندەرێکی مانچێستەر یونایتد لەسەر شەقام لە چاوەڕوانی گەیشتنی کریستیانۆ بانەرێکی بەرزکردبووەوە و ئەو بانەرە بووە هۆی ئەوەی دۆن لە ئۆتۆمبێڵەکەی بێتە خوارەوە.

هاندەرەکەی مانچیستەر یونایتد لەسەر بانەرەکەی نووسیبووی ‘کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەتوانیت بوەستیت؟ بۆ ئەوەی پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیەم تایبەت بکەیت’.

کریستیانۆ رۆناڵۆ بە بینینی بانەرەکە ئۆتۆمبێلەکەی وەستاندبوو کە ئۆتۆمبێڵێکی لامبۆرگینی بە بڕی 170 هەزار پاوەند کڕیوە، دۆن خەونی هاندەرەکەی مان یونایتدی هێنابووە دی و وێنەیەکی یادگاریی لەگەڵ گرتبوو، کە ئەمڕۆ یەکشەممە مان یونایتد لە پرێمەرلیگ رووبەڕووی وێستهام یونایتد دەبێتەوە.

Cristiano Ronaldo made one lucky Manchester United fan's day after taking a photo with them

The sign begged superstar Ronaldo to stop because it would have made the fan's weekend

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close