مباپێ سەبارەت بە فیكە لێدانی هاندەرانی پاریس یانەكەی تاوانبار دەكات

 

دوای ئەوەی ڕوودانی فیكە لێدلنی هاندەران بۆ كیلیان مباپی لە چەند یارییەكی ئەم دواییەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆی دووبارە بووەوە یاریزانەكە یانەكەی خۆی بەو كارە تاوانبار كردوە.

بەپێی ماڵپەڕی ABC مباپی بە كەسە نزیكەكانی خۆی و چەند یاریزانێكی هاوڕێی گوتوە كە ئەو كارەی فیكە لێدانی بەشێكی هاندەران بۆ ئەو لە كاتی یارییەكانی نێو یاریگای خۆیان كارێكی پلان بۆ داڕێژراوە و لەژێر سەری یانەكەی خۆیەتی، بەپێی سەرچاوەكە مباپی بە چەند یاریزانێكی هاوڕێی نزیكی خۆی گوتوە كە باش دەزانێت كە ئەو فیكانەی ناڕەزایی بەرامبەر بەو لە یارییەكانی پاریس هەر لە لایەن چەند كەسانێكی یانەكە پلانی بۆ داڕێژراوە بۆ ئەوەی فشاری بخەنە سەر تا گرێبەستەكەی تازە بكاتەوە.

جێی ئاماژەیە، مباپی ڕازی نییە گرێبەستی لەگەڵ پاریس سان جێرمان تازە بكاتەوە و دەیەوێت پەیوەندی بە ڕیال مەدرید بكات و یانەكەشی ڕێگری لەو كارە دەكات بەمەش مباپی چاوەڕێ دەكات گرێبەسی كۆتایی پێ بێت تا بەخۆڕایی لە یانەكە بڕوات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close