بارسێلۆنا ئەم زستانە ئەستێرەیەكی گەورەی پرێمەرلیگ بۆ ڕیزەكانی دەگوازێتەوە

 

بە مەبەستی تۆكمە كردنی هێڵی هیپرشبردنی یانەكە، یانەی بارسێلۆنا بەنیازە ئەستێرەی یانەیەكی گەورەی پرێمەرلیگ لە وادەی گواستنەوەی زستانە بۆ ڕیزەكانی بگوازێتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی یانەی بارسێلۆنا بەهۆی پێكانی برایت وایت و عوسمام دیمبلی و ئانسۆ فاتی و ڕۆیشتنی مێسی پێویستی بە هێرشبەری تازە دەبێت تا بتوانێت ڕكابەری بكات، بۆیە یانەكە پلانی ئەوەی هەیە (ڕەحیم ستێرلینگ)ی هێرشبەری بەتوانای مانچێستەر سیتی و هەڵبژاردەی ئینگلاند بەشێوەی خواستن لەم زستانەدا بۆ ڕیزەكانی بگوازێتەوە، بەپێی ڕۆژنامەكە ئاشكرای كردوە كە بارسا هەموو هەوڵی خۆی دەدات تا ئەو كارە بكات، بەلام قسەی كۆتایی لای یاریزانەكە و یانەی مان سیتی دەبێت.

جێی ئاماژە پێكردنە، یانەی بارسێلۆنا لەدوایین یاری یانەكە لە گەڕی یەكەمی چامپیۆنزلیگ بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بەرامبەر یانەی بایەڕن میونشن دۆڕا و لەم یارییەش هێڵی هثرشبردنی بارسێلۆنا زۆر بە سستی و لاوازی دەركەوت و تەنانەت یاریزانان نەیانتوانی یەك لێدانیش بۆ ناو گۆڵی بایەڕن لێبدەن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close