بەڤیدیۆ: لە یۆرۆپا لیگ گۆڵپارێزی لازیۆ بەگۆڵێكی گەمژانە تیپەكەی بەدۆڕان دا

 

لەیارییەكانی دوێنێ شەوی یۆرۆپا لیگدا گۆڵپارێزی یانەی لازیۆی ئیتالی گۆڵێكی گەمژانەی لە یانەكەی خۆی تۆمار كرد و 3 خاڵی زێڕینی بە یانەی گەڵات سەرای توركی بەخشی.

وەك لە ڤیدیۆییەكە دەردەكەوێت لە تۆپێكی بەرزی ئاساندا بێ ئەوەی هیچ قشارێكی لەسەر بێت گۆڵپارێزی لازیۆ لەبری ئەوەی تۆپەكە بۆ پشت گۆڵەكەی دوور بخاتەوە، دەچێت بە دەستەكانی خۆی دەیخاتە تۆڕی گۆڵەكەی خۆیەوە و تیپەكەشی بەو تاكە گۆڵە شكستی خوارد لەبەرئەوەی لە دوایین خولەكانی یارییەكە بوو

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close