نوێترین زانیاریی له‌سه‌ر پێكانی كیلیان مباپێ بڵاو كرایه‌وه‌

كیلیان مباپێ، ئه‌ستێره‌یه‌ لاوی فه‌ڕه‌نسی و هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان، دوێنێ له‌ یاریی یانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر كله‌ب بروج له‌ یه‌كه‌م گه‌ڕی وه‌رزی نوێی چامپیۆنزلیگ تووشی پێكان بوو، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌ یاریگای جێهێشت و ئه‌مڕۆش زانیاریی نوێ له‌سه‌ر پێكانه‌كه‌ی بڵاو كرایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی فه‌ره‌نسا بڵاویان كرده‌وه‌، پێكانی كیلیان مباپێ مه‌ترسیدار نییه‌، به‌جۆرێك ته‌نها په‌نجه‌ی گه‌وره‌ی پێی تووشی شین هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌(خوێن تێزان) بووه‌، نه‌ك قاچی وه‌رگه‌ڕا بێت و تووشی پێكانێكی سه‌خت بوو بێت.

پێگه‌ هه‌واڵییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌، مباپێ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ پاریس سانجێرمان دانابڕێت، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت نه‌توانێت له‌ دژی ئۆلێمپك لیۆن یاریی بكات یاخود بۆ ئه‌وه‌ی باشتر چاك بێته‌وه‌، ماوریسیۆ پۆچێتینۆ پشووی پێ بدات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close