کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبەر مێگەلە مەڕێک خانووەکەی لە مانچێستەر فرۆشتووە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبەر مێگەلە مەڕێک خانووە نوێیەکەی دوای هەفتەیەک فرۆشتووە و خانووێکی نوێی کڕیوە.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی لە هەواڵێکی تایبەت و دەگمەندا رایگەیاندووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای کەمتر لە هەفتەیەک ئەو خانووەی بەجێهێشتووە کە لە ناوچەی کێشێر لە شاری مانچیستەر بە شەش ملیۆن پاوەند کڕیبووی، کە ئەو خانووە حەوت ژووری نووستنی تێدابوو کریس لەگەڵ جۆرجینا رۆدریگێزی خۆشەویستی و چوار منداڵەکەی تیایدا دەژیان.

رۆژنامە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە، لەبەر ئەوەی بەیانیان زوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆی دەنگی مێگەلە مەڕەکەی دەوروبەری ماڵەکەی خەوی دەزڕا و سیستەمی خەوی لێ تێکدەچوو، خانووەکەی بەجێهێشتووە و خانووێکی نوێی کڕیوە کە خانووە نوێیەکەی دۆن هەر لە هەمان ناوچەیە بەڵام هیچ مێگەلە مەڕێکی لە دەوروبەر نییە و بە سێ ملیۆن پاوەندی کڕیوە.

پێشتر کریستیانۆ بەهۆی ئەوەی خانووەکەی لە دەشتێکی فراوان بوو، مێگەلە مەڕێک لە نزیکی ماڵەکەی دەژیان و دەبوونە هۆی بێزارکردنی هێرشبەرەکەی مانچێستەر یونایتد

کریستیانۆ رۆناڵدۆی 36 ساڵان کە ئەم هاوینە لە یۆڤێنتۆسەوە پەیوەندی بە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد کرد، زۆر گرنگی بە سیستەمی خەو و خواردنی دەدات و بەگوێرەی سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان جگە لەوەی شەوانە هەشت کاتژمێر دەخەوێت لە رۆژیشدا سەرخەوێک دەشكێنێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close