ڕۆژنامەیەك ناوەرۆكی وتارەكەی ڕۆنالدۆ بۆ یاریزانانی مان یۆنایتد دەخاتە ڕوو

 

چەند رۆژێك پێش ئێستا بەر لە یاری مانچستەر یۆنایتد بەرامبەر نیوكاسڵ كریستیانۆ رۆنالدۆ بۆ ورە بەرزكردنەوەی یاریزانانی هاوڕێی وتارێكی كورتی بۆ دان و رۆژنامەیەكی ئینگلیزیش ناوەڕۆكی وتارەكەی كریستیانۆی ئاشكرا كردوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی زا سەن كریستیانۆ بە هاوڕێانی دەڵێت ” پێویستە خۆشەویستیتان بۆ یانەی مانچێستەر یۆنایتد دەرببڕن و هەموو قوربانییەك بدەن بۆ ئەوەی ئەو یانە گەورەیە وەك پێشتر بگەڕێتەوە سەر ڕێچكەی سەركەوتنەكان و بردنەوەی نازناوەكان، من بۆ ئەوە گڕاومەتەوە یۆنایتد چونكە من عاشقی ئەو یانەیەم و لەبەر ئەوەشە كە دەمەوێت یانەكە و یاریزانانی عەقلیەتی سەركەوتنیان هەبێت، ئەو شتە دەمێكە لێرە نییە، پێویستە هەموو بجەنگین لەپێناوی ئەو یانەیە، گرنگ نییە كێ بەشداری دەكات و كێ یەدەگە پێویستە هەموو هەماهەنگی بكەین، تا دڵخۆش بین و خۆشی بۆ هاندەرانی ئەو یانەیە بگەڕێنینەوە.

هەروەها گوتیشی ئێمە دەبێت 100% ئاستی خۆمان پێشكەش بكەین، من دەزانم ئێوە هەموو یاریزانی نایابن دەتوانین زۆر كاری گەورە ئەنجام بدەن، لەبەر ئەوەش من گەڕانەوەم بۆ ئێرە هەڵبژاردوە، من دەمەوێت كاتێك واز لە یاریكردن دەهێنم كوڕانی ئەو یانەیە هەر عەقلیەتی سەركەوتنیان لە خەیاڵدا بمێنێت، لە كۆتاییدا گوتی “ئێستا پێم بڵێن ئێوە ئامادە بۆ ئەوەی بەیكەوە بجەنگین، ئامادە بۆ ئەوەی هەموو شتێك لەنێو یاریگا پێشكەش بكەین” ئەوكات كریستیانۆ قسەكانی كۆتایی پێ هێناو یاریزانان و كاستی ڕاهێنەرانیش چەپڵەیان بۆ كریستیانۆ لێدا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close