كومانی ڕاهێنەری بارسێلۆنا لە بایەرن ناترسێت

 

لەپرێس كۆنفرانسی یارییەكەی سبەی شەوی نێوان بارسێلۆنا و بایەڕن میونشن لە یەكەمین گەڕی چامپیۆنزلیگدا، كومانی ڕاهێنەری بارسێلۆنا دركی بە سەختی یارییەكە دانا بەلام ڕایگەیاند كە دەتوانن زیان بە بایەڕن بگەیەنن.

لەم بارەیەوە كومان بە رۆژنامەنووسانی گوت ” دەزانم كە بایرن تیپێكی تۆكمە و بەهێزی هەیە و ڕكابەری نازناوەكە دەكات، بەلام ئێمەش وەك یانەی بارسێلۆنا لەسەر یاریگای خۆمان یاری دەكەن و دەتوانین لەیەكەمین یاری بە ئاستێكی باش دەركەوین و دەستپێكێكی باشمان هەبێت، ئێمە دەمانەوێت ڕكابەری بكەین ، یاری سبەی بۆ من لە داهاتووم گرنگترە، كۆمەلێك یاریزانمان بەهۆی پێكان ناتوانن بەشداری بكەن بەڵام یاریزانی لاوی بەتوانامان هەیە بۆ ئەوەی شوێنەكانیان پڕ بكەنەوە.

سەبارەت بە یارییەكەی پار ساڵ و دۆڕاندنی بارسا بە ئەنجامی 2-8 بەرامبەر بایەرن كومان گوتی ئەو یارییە بارودۆخی زۆر جیاوازە، ئەو یارییە یەكلایی كەرەوە نییە و دوو یاریش لەگەڵ یەك ئەنجام دەدەین ، بەڵام بۆ من پێورێكی گرنگە تا بزانین لە چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ تا چ ڕادەیەك ڕكابەری دەكەین.

لەكۆتاییدا سەبارەت بە ئامادەیی یانەكەی كومان گوتی ئێمە وەك بارسێلۆنا داوامان لێ دەكرێت كە هەمیشە بۆ بردنەوە یاری بكەین، ئێمە لە ڕووی جەستەیی و هونەری باش ئامادەین و هیوادارم دەستپێكێكی باشمان هەبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close