ڕیال مەدرید بەهۆی پێكان بۆ یاری سیلتافیگۆ لە دوو یاریزانی گرنگ بێ بەش دەبێت

 

بڕیارە كاتژمێر 10ی ئەمشەو بە كاتی هەولێر یانەی ریال مەدرید لەسەر یاریگای خۆیدا لە سانتیاگۆ بیرنابیۆ میوانداری یانەی سیلتا فیگۆ بكات و بەر لە یارییەكەش دەركەوتوە كە یانەی شاهانە لە توانای دوو یاریزان سەرەكی بێبەش دەبێت.

بەپێی ڕۆژنامەی ماڕكا هەردوو یاریزان گاریس بەیل و داڤید ئەلابا لە یارییە نێو دەوڵەتییەكانی هەڵبژاردەكانیان بە پێكانەوە گەڕاونەتەوە و ناتوانن بۆ یاری بەرامبەر سیلتا فیگۆ یاری بكەن، بەگوێرەی پشكنینەكانیش هەوڵ دەدرێت بۆ ئەوەی هەردوو یاریزانەكە بۆ یاری چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئینتەر میلانی ئیتالی ئامادەبن، هەر سەبارەت بە پێكهاتەی ڕیال مەدریدش هەرسێ یاریزان ناچۆ و لۆكا مۆدریچ و میندی لە پێكان گەڕاونەتەوە و هەروەها ئیدواردۆ كامافینگای یاریزانی تازەش ئامادەیە بۆ ئەوەی یەكەمین یاری بە درێسی ڕیال مەدرید ئەنجام بدات.

جێی ئاماژەیە، یانەی ڕیال مەدرید دوێنێ شەو بە بردنەوەی ئاتلەتیك بلباو لە مایۆركا 2-0 پێشەنگی لیگای لەكیسدا، بەڵام بەسەركەوتنی لە یارییەكەی ئەمشەو پێشەگی لیگا وەردەگرێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close