بارسێلۆنا لە زستانی داهاتوو پارەیەكی باش لە گواستنەوەی یاریزانی تازە سەرف دەكات

 

بڕیارە یانەی بارسێلۆنا لە وادەی زستانەی گواستنەوەی یاریزانان جموجۆڵی هەبێت و بۆ ئەم كارەش یانەكە بڕێك پارەی بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێك ئامادەكردوە.

بەگوێرەی ئێزگەی كەتەلۆنیا بارسێلۆنا بری 60-70 ملیۆن یۆرۆ لە وادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان سەرف دەكات و ئەو بڕە پارەیەش پێش ئەو كاتە ئامادە دەبێت و بارسا دەتوانێت چەند گرێبەستێك بكات، هەر سەبارەتبەهەمان بابەت ئاریۆل مۆنۆنیك لە كەناڵی سێی ئیسپانیا گوتی ” كە دانی ئۆلمۆ كە لە رید بۆل لایبزیك یاری دەكات و پێشتر دەرچووی قوتابخانەی لاماسیای بارسێلۆنا بووە، گەورەترین ئامانجی بارسێلۆنا دەبێت بۆ ئەوەی هێڵی هێرشبەری یانەكەی پێ تۆكمەتر بكەن.

جگە لە ئۆلۆمۆ كە هێرشبەری هەڵبژاردەی ئیسپانیایە و نرخەكەی دەگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ ، یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت هەندێك یاریزانی باش ڕازی بكات لەوانەی كە هاوینی داهاتوو گرێبەستیان تەواودەبیت، بۆ ئەوەی بە كەمترین تێچوون یاریزانی باش بگوازێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close