ئێرلینگ هاڵاند به لێدوانێكی هانده‌رانی تۆپی پێ سه‌رسام ده‌كات!
"پێویسته ژماره‌ی گۆڵه‌كانم له ژماره‌ی یارییه‌كانم زیاتر بن"

ئێرلینگ هاڵاند، یاریزانی لاوی هه‌ڵبژارده‌ی نۆڕوه‌ی و بۆرووسیا دۆرتمۆند، تێڕوانینێكی جیاوازی بۆ كاروانی وه‌رزشی هه‌یه و به لێدوانێكی، هانده‌رانی تۆپی پێ سه‌رسام ده‌كات.
هاڵاند له نوێترین ده‌ركه‌وتنی قسه‌یه‌كی جیاواز كردووه و گوتویه‌تی:”من پێموانییه ته‌نها ده‌بێت له یارییه‌كان گۆڵێك بكه‌م، بۆچوونی من وایه كه پێویسته ژماره‌ی گۆڵه‌كانم له ژماره‌ی یارییه‌كانم زیاتر بن”.
ئه‌م قسانه‌ی هاڵاند له كاتێك دایه، له دوایی دواین یاریی هه‌ڵبژارده‌ی نۆڕوه‌ی به‌رانبه‌ر جبل تاریق، ڤایكینگه‌كان به ئه‌نجامی 5-1 سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه و ڤایكینگه ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌كه، له‌و یارییه هاتریكی تۆمار كرد، به‌جۆرێك ئێستا هاڵاند توانیویه‌تی 12 گۆڵ له 15 یاریی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی تۆمار بكات.