كریستیانۆ ڕێگا نادات دایكی لە یارییە گرنگەكانی ئامادە بێت

 

ڕۆژنامەیەكی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە كە كریستیانۆ ڕۆنالدۆی ئەستێرەی تازەی مان یۆنایتد ڕێگا نادات دایكی لە یارییە گرنگ و هەستیارەكانی یانەكەی یان هەڵبژاردەی پورتوگال ئامادەبێت و هۆكارەكەشی ئاشكرا كرد.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (دەیلی مێل)ی ئینگلیزی بڵاویكردوەتەوە، كە كریستیانۆ سەبارەت بە ڕێگە گرتن لە ماریا دۆلۆریسی دایكی لە یارییە گرنگەكانی گوتویەتی كە ئەو كاتی سەیری یارییە هەستیارەكان دەكات كاریگەری خراپی بەسەر دڵ و باری تەندروستی دەبێت، پێشتریش لە دوو یاریدا بووراوەتەوە بۆیە پزیشكیش بینینی ئەو جۆرە یارییانەی لێ قەدەغە كردوە، كریستیانۆ دەڵێت ” پێشتر باوكم لەدەستداوە نامەوێت ئەمجارە دایكشم لەدەست بدەم، ئەو لای من بەنرخە و لەدوای مردنی باوكم كەمنداڵ بووم، هەوڵ و كۆششی زۆری دا تا بتوانی ژیانی من و ئەو خێزانە دابین بكات.

جێی ئاماژە پێكردنە، دۆلۆیس دایكی كریستیانۆ هەمیشە پالپشتێكی بەهێزی كریستیانۆ رۆنالدۆ بووە و هەمیشە هەوڵی داوە لە سەرجەم یارییە گرنگەكانی كوڕەكەی ئامادەبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close