بارسێلۆنا بەر لە یاری سیڤییا و بایەرن كۆمەڵێك هەواڵی دڵخۆشكەری پێگەیشت

 

بەر لە هەردوو یارییە گرتگەكەی بارسێلۆنا بەرامبەر سیڤییا لە لیگای ئیسپانیا و بەرامبەر بایەڕن موینشن لە میانەی چامپیۆنزلیگدا، ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا چەند هەواڵێكی خۆشی پێگەیشت.

بەپێی میدیاكانی كەتەلۆنیا، پێكانی سێرنیجۆ دێست لە یاری ئەمەریكا و كەندا مەترسیدار نییە و یاریزانەكە دەتوانێت لە یاری بەرامبەر سیڤییا یاری بكات، هەر سەبارەت بە پێكان تاقمی پزیشكانی یانەی بارسێلۆنا گڵۆپی سەوزیان بۆ جیڕارد پیكێ هەڵكردوە بۆ ئەوەی بەشداری لە مەشقە بەكۆمەڵكانی یانەكیە بكاتەوە دوای ئەوەی ماوەیەكی كورت بەهۆی پێكان لە یاریگاكان دابڕا، هەر سەبارەت بە هەواڵە خۆشەكانی بارسێلۆنا دوێنێ پێدری ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا پشووی خۆی بەكۆتا هێنا و جارێكی دیكە پەیوەندی بە مەشقەكاین بارسێلۆنا كردەوە.

جێی ئاماژە پێكردنە، پێكانی درێژخایەنی كۆمەڵێك یاریزانی گرنگی بارسێلۆنا لە وەرزی ڕابردوودا بوە هۆكاری ئەوەی یانەكە نەتوانێت ئەنجامی شایستە دەستبەر بكات، ئەم وەرزە هەر یەكە لە رۆبیرتۆ و فاتی و كۆتینیۆی لە پێكانی درێژخایەن بۆ گەڕاوەتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close