وێستگە زەحمەتەکانی ریاز مەحرز لە ژیانی پیشەگەری

چه‌ندین وێستگه‌ی ئه‌سته‌م هه‌یه‌، ریاز محرزی پێیدا تێپه‌ڕیووه‌، كه‌ یارمه‌تیداوه‌ كه‌سایه‌تی خۆی وه‌ك یاریزانێكی به‌هێز له‌ ریزی یانه‌كانی ئه‌وروپا پێشنبدات.چاودێران ده‌ڵێن چه‌ند هۆكارێك وایان كردووه‌ محرز ببێته‌ شێره‌كه‌ی پریمه‌رلیگ.

ژینگه‌یه‌كی ئه‌سته‌م:
له‌گه‌ڵ ئه‌و ژیانه‌ قورسه‌ی كه‌ ریاز محرز تێیدا گه‌وره‌ بوو، له‌ گه‌ڕه‌كێكی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، ئه‌و ئه‌ستێره‌ جه‌زائیرییه‌ ناوی به‌ تۆپی پێیه‌وه‌ گرێدرا، حه‌زی ده‌كرد له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له‌سه‌ر شه‌قام یاریی بكات، بۆ زانین ئه‌و له‌ گه‌ڕه‌كێكی زۆر ترسناك ده‌ژیا.

مردنی باوكی:
محرز به‌ مردنی باوكی زۆر كاریگه‌ر بوو، ئه‌وكات ته‌مه‌نی 15 ساڵان بوو، پاشان سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ونی باوكی كۆچكردووی به‌دیبێنێت. محرز گه‌وره‌ترین پشتیوانی له‌ده‌ستدا كه‌ ئه‌ویش باوكی بوو، چونكه‌ له‌ مه‌شقه‌كانی تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی سارسیلی فه‌ره‌نسی ئاماده‌ ده‌بوو، به‌ڵام سوور بوو له‌سه‌ر به‌دیهێنانی مه‌حاڵ و ببێته‌ به‌ناوبانگترین ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ.

لاوازی جه‌سته‌ی:
محرز گوێی له‌ راوبۆچوونی نه‌رێنی زۆر بوو، له‌باره‌ی توانای له‌سه‌ر بوونی به‌ یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر له‌ تۆپی پێدا به‌هۆی لاوازی جه‌سته‌ی، به‌ڵام بێهیوا نه‌بوو و له‌سه‌ر مه‌شقه‌كانی به‌رده‌وام بوو، بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره‌ به‌ تواناكانی بدات.

مرۆڤێكه‌ به‌دوای پاره‌ نه‌كه‌وتووه‌:
ئه‌وكاته‌ی تازه‌ پێگه‌یشتوو بوو له‌ تیپی كیمپیه‌، گرێبه‌ستێكی له‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمان ره‌تكرده‌وه‌، چونكه‌ پێیباشبوو بچێته‌ تیپێك كه‌ یارمه‌تی بدات له‌سه‌ر گه‌شه‌كردن، ئه‌ویش به‌ یاریكردنی به‌رده‌وام نه‌وه‌ك دانیشتن له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گه‌كان، ئه‌و ئێستاش رازی نییه‌ له‌ لیسته‌ر سیتی بڕوا، ته‌نیا بۆ یانه‌یه‌ك نه‌بێت كه‌ ده‌رفه‌تی یاریكردنی به‌رده‌وامی بۆ بڕه‌خسێنێت.

چێژبه‌خشه‌ له‌ یارییه‌كه‌دا:
له‌نێو یاریگا‌دا ئاستێكی به‌رچاوی هه‌یه‌، پێشتر وتبووی بۆ چێژ وه‌رگرتن حه‌زی له‌ یارییه‌، چونكه‌ یاریكردنی سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌بیردێنێته‌وه‌.

یاریزانێكی پابه‌نده‌:
په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ران هه‌یه‌، كه‌سێكی بێوه‌فا نییه‌، بۆیه‌ به‌رده‌وام به‌ باشه‌ باسی نایجل پیرسۆنی یه‌كه‌م راهێنه‌ری له‌ لیسته‌ر سیتی ده‌كات.

پێویسته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ بكه‌ین كه‌ ئه‌و یه‌كه‌م یاریزانی جه‌زائیرییه‌ 3 گۆڵ (هاتریك) له‌ یارییه‌كی خولی نایابی ئینگلیزی تۆمار بكات

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close