هۆكاری سه‌ركه‌وتنی لویس ئینریكی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا

كاتێك لویس ئینریكی ساڵی 2014 بووه‌ راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌، چه‌ند یاسایه‌كی قورس و توندی بۆ یاریزانه‌كانی دانا، كه‌ هه‌مان یاساكانی پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری پێشوو بوو، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر یاریزانه‌كانی پابه‌ندی كات و واده‌ی مه‌شق و راهێنان و مامه‌ڵه‌كردنیان دیاری بكات.
كاتێك تاتا مارتینۆ ئه‌ركی راهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه‌ی وه‌رگرت، سزا داراییه‌كانی سه‌ر یاریزانانی لابرد، به‌ڵام ئینریكی جارێكی تر كاری به‌و سزایانه‌ كرده‌وه‌ و سزای توندی بۆ ئه‌و یاریزانانه‌ی ده‌دا، كه‌ له‌كاتی دیاریكراوی مه‌شق و راهێنان ئاماده‌ نه‌ده‌بوون ، یاخود له‌كاتی گه‌شتكردنیان بۆ یارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیان، نابوو هیچ یاریزانێك له‌واده‌ی دیاریكراو بۆ نان خواردن دوابكه‌وێت، یاساكانی لویس ئینریكی راهێنه‌ریش ئه‌مانه‌بوون:
1.ده‌بوو یاریزانه‌كان سه‌عاتێك به‌ر له‌كاتی دیاریكراو بۆ ده‌ستپێكردنی مه‌شق و راهێنان ئاماده‌بن.
2.به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابوو له‌كاتی ناخواردنی یاریزاناندا خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان بخورێته‌وه‌.
3. 48 سه‌عات به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی هه‌ر یارییه‌ك، نابوو یاریزانانی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌دوای سه‌عات 12ـی شه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ كات به‌سه‌ر ببه‌ن.
4.توندترین سزا كه‌ راگرتن یان دوورخستنه‌وه‌ی له‌دواوه‌ دێت له‌ریزی یانه‌كه‌، نه‌ نواندنی كرده‌وه‌ و ره‌فتاری دوور له‌گیانی وه‌رزشی.
5. ده‌بوو لێدوانی یاریزانان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌سنوری رێزگرتن له‌به‌رامبه‌ر بێت.
6.بڕی سزای یاریزانه‌كان له‌نێوان هه‌زار تا 6 هه‌زار یۆرۆ بوو.
7. یاریزانه‌كان ده‌بوو له‌كاتی گه‌شتی ره‌سمی و بۆنه‌ی یانه‌كه‌دا جلوبه‌رگی تایبه‌ت به‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بپۆشن.
8. یاریزانان به‌رپرس بوون له‌و‌شتانه‌ی له‌په‌یجی تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نوسران.
9.ئه‌نجامدانی یارییه‌ قورسه‌كانی وه‌ك پایسكلسواریی و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شاخ و چه‌ند یارییه‌كی تری هاوشێوه‌ قه‌ده‌غه‌كرا.
10.بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌سزای یاریزانه‌كانیش وه‌رده‌گیرا، ده‌درا به‌رێكخراو و ده‌زگا خێرخوازییه‌كان.

هەوراز کاوە

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close