هازارد بۆ بەدەستهێنانی ئامانجێك شەڕی ڤینیسیۆس جۆنیۆر دەكات

 

دوای ئەوەی ئیدین هازارد لە دوو وەرزی ڕابردوو نەیتوانی متمانەی بەرپرساین ریال مەدرید و هاندەرانی وەربگرێت، یاریزانەكە لە ئێستادا لە بارودۆخێكی باشدایە بۆ ئەوەی بتوانێت توانا ڕاستەقینەكانی خۆی دەربخات.

رۆژنامەی ئاسی مەدریدی بڵاویكردوەتەوە كە هازارد كە ئێستا تەمەنی 30 ساڵە باش دەزانێت كە تا ئەو ساتەش كارێكی وای بۆ ڕیال مەدرید نەكردوە تا هەوادارانی یانەكە بەلای خۆی ڕابكێشێت بۆیە یاریزانەكە دوای چاكبوونەوەی لە پیكان كە ڕێگری زۆری لە دەركەوتنی كرد، لە ئێستادا دەیەوێت شەڕی ڤینیسیۆس جۆنیۆر بكات بۆ ئەوەی پێگەی سەرەكی لە پێكهاتەكە لە یاریزانە لاوە بەڕازیلییەكە وەربگرێتەوە، بۆ ئەمەش بارودۆخەكە گونجاو دەبێت لەبەر ئەوەی ڤینیسۆس بەهۆی هەڵبژاردەی بەڕازیل تا دوو ڕۆژ بەر لە یاری سیلتا فیگۆ ناگەڕێتەوە و هازاردیش پێش ئەوە دەگەڕێتەوە.

بەپێی ڕۆژنامەكە هازارد چاوی لە یاری سیلتا فیگۆیە بۆ ئەوەی بتوانێت ئاستی ڕاستەقینەی خۆی دەربخات و هەوڵ بدات كە پێگەی سەرەكی بۆ خۆی زامن بكات لەبەر ئەوەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر بە ئەو ئاستەی پێشكەشی كردوە لم وەرزەدا دەتوانێت، بەڕەكە لەژێر پێیەكانی هازارد دەربهێنێت و بیخاتە سەر كورسی یەدەگ بۆیە یاریزانە بەلجیكییەكە هەموو هەوڵی خۆی دەدات كە لە یاری سیلتا فیگۆ لە هەفتەی داهاتوو ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و متمانەی ئەنچیلۆتی بەدەست بهێنێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close