ساتی بەشداری كردنی ئانسۆ فاتی لە یەكەمین یاری دوای گەڕانەوەی دیاری كرا

دوای ئەوەی ئاسنۆ فاتی نزیكەی ساڵێك بەهۆی پێكان لە یارییەكانی بارسێلۆنا دووركەوتەوە، یانەی بارسێلۆنا ساتی بەشداری یاریزانەكەی لە یەكەمین یاری دوای گەڕانەوەی دیاری كرد.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی بڵاویكردوەتەوە كە گەڕانەوەی ئانسۆ فاتی دوای یاری بەرامبەر بایەڕن میونشن لە چامپیۆنزلیگ دەبێت، بەپێی هەواڵەكە فاتی ئامادەیە یاری بكات بەڵام بارسێلۆنا دوای ئەو پێكانە مەترسدار و درێژ خایەنە نایەوێت سەركێشی بە یاریزانەكەی بكات و دەیەوێت بەقۆناغ بگەڕێتەوە و سەرەتا لە یاری گرانادا لە 20 ی ئەم مانگە ئەگەر زۆر هەیە لە گێمی دووەم یاری بكات دواتریش لە یارییەكانی بەرامبەر قادیش و لیڤانتی كاتی زیاتری پێ دەدرێت تا ئەو كاتەی دەتوانێت 90 خولەك یاری بكات بێ ئەوەی گرفتی هەبێت.

جێی ئاماژەیە، ئانسۆ فاتی زیاتر لە 11 مانگە بەهۆی پێكانێكی مەترسیدار لە ئەژنۆی لە یاریگاكان دوور كەوتوە و لەئێستاشدا گەڕاوەتەوە و بەشێوەیەكی ئاسایی مەشقەكانی ئەنجام دەداتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close