لەبەر ئەم هۆكارە بارسێلۆنا گرێبەستی لەگەڵ لوك دی یۆنگ كرد

 

لەدوای ساتەكانی میركاتۆی ئەم هاوینە بارسێلۆنا گرێبەستی لەگەڵ لوك دی یۆنگی هێرشبەر هۆڵەندی یانەی سیڤییا واژۆ كرد، رۆژنامەیەكی كەتەلۆنیش هۆكاری ئەنجامدانی ئەو گرێبەستەی خستە ڕوو.

بەپێی رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) كومان ڕاهێنەری بارسێلۆنا پێی وابوو كە هەندێك تایبەتمەندی لە لوك دی یۆنگ هەیە لە برایتوایت و گریزمان و ئەگویرۆ و فاتی ئەوانی دیكە نییە، ئەوەیش ئەوەیە كە دی یۆنگ لە لێدانی سەر زۆر نایابە و توانای جەستەیی زۆر بەهێزە دەتوانێت لە نێو هێڵی سزا لە خۆپێكدادانە هەواییەكان سەركەوتوو بێت، پێشتر بارسێلۆنا لەماوەی ڕابردوودا هێرشبەری لەو شێوەیەی نەبووە كە بتوانێت لە نێو هێڵی سزا لەگەڵ بەرگریكاران خۆپێكادان و ڕكابەری بكات.

جێی ئاماژە پێكردنە، بارسێلۆنا بەشێوەی خواستن ئەنتوان گریزمانی بە ئاتلەتیكۆ مەدرید داوە و لۆك دی یۆنگی لە سیڤییا بۆ ڕیزەكانی گواستوەتەوە تا بۆشایی هێڵی هێرشبردنی یانەكە پڕبكاتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close