بارسێلۆنا بۆ كڕینی هێرشبەرێك گفتوگۆی لەگەڵ یانەیەكی گەورەی پرێمەرلیگ دەستپێكرد

 

بەر لە داخستنی میركاتۆی ئەم هاوینە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ تۆكمە كردنی هێڵی هێرشبردنی یانەكە گفتوگۆیەكانی لەگەڵ یانەیەكی گەورەی پرێمەربیگ دەستپێكردوە

بەگوێرەی جیڕارد ڕۆمیرۆی رۆژنامەنووسی متمانە پێكراو لە ئێستادا بەر لە كەمتر لە 12 كاتژمێر لە داخستنی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان یانەی بارسێلۆنا قۆناغێكی باشی بڕیوە لەگفتوگۆكردن لەگەڵ یانەی مانچێستەر یۆنایتد بۆ گواستنەوەی ئیدنسۆن كاڤانی ، لەم ڕووەوە ڕۆمیرۆ دەڵێت كاڤانی حەز دەكات درێسی بارسا بپۆشێت بەلام مان یۆنایتد حەز نادات كاڤانی بڕوات بۆیە كارەكە ئاسان نییە و تا دوایین ساتەكانی میركاتۆ هەموو شتێك دەردەكەوێت.

جێی ئاماژە پێكردنە، بارسێلۆنا دوای ڕۆیشتنی مێسی و پێكانی ئەگویرۆ و برایتوایت و ئامادەنەبوونی ئانسۆ فاتی كە لە پێكان گەڕاوەتەوە، پێویستی بە هێرشبەر هەیە و دەیەوێت لەدوایین ساتەكان شتیك بكات و ئەم كێشەیەی چارەسەر بكات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close