یۆڤێنتۆس بۆ پڕكردنەوەی شوێنی كریستیانۆ گرێبەستی لەگەڵ ئەم هێرشبەرە واژۆكرد

 

یانەی یۆڤێنتۆس ڕایگەیاند كە بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەرێك واژۆ كردوە بۆ ئەوەی شوێنی ڕۆیشتنی كریستیانۆ رۆنالدۆ بۆ مانچستەر یۆنایتد پڕ بكاتەوە.

بەگوێرەی هەواڵەكە كە لە پێگەی فەرمی یانەی یۆڤێنتۆس بڵاوكرایەوە یانەی یۆڤێنتۆس گرێبەستی لەگەڵ مویس كینی هێرشبەری ئێستای ئیڤرتۆن و پێشووی یۆڤێنتۆس و پاریس واژۆ كردوە، بەپێی بەیاننامەی یانیە یۆڤێنتۆس مۆیس كینی تەمەن 21 ساڵ بە شێوەی خواستن بۆ دوو وەرز درێسی یانەی یۆڤنتۆس دەپۆشێت، بۆ ئەمەش یۆڤی بری 7 ملیۆن یۆرۆ بە یانەی ئیڤرتۆن دەدات و گرێبەستەكەش هاوینی 2023 كۆتایی پێ دێت.

جێی ئاماژە پێكردنە، كە یانەی یۆڤێنتۆس هەفتەی ڕابردوو كریستیانۆ ڕۆنالدۆی ملیۆن یۆرۆ بە یانەی مان یۆنایتد فرۆشت، لەبەر ئەم هۆكارەش ناچار بوو كە بەزووترین كات هێرشبەرێكی دیكە بۆ ڕیزەكانی بگوازێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close