دوایی كشانه‌وه‌ی له كڕینی كیلیان مباپێ ریال مه‌درید په‌یامێكی تووندی بۆ پاریس سانجێرمان نارد
كه‌مێك پێش ئێستا، به‌هۆی داوا كردنی نرخێكی زۆر له لایه‌ن پاریس سانجێرمان بۆ ده‌ستبه‌ردار بوون له كیلیان مباپێ، ریال مه‌درید كشایه‌وه له كڕینی هێڕشبه‌ره فه‌ڕه‌نسییه‌وه و دواتر په‌یامێكی جیاواز و تووندی بۆ پاریس سانجێرمان نارد.
رامۆن ئه‌لڤارێز، رۆژنامه‌نووسی ئیسپانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوایی ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید له كڕینی مباپێ كشایه‌وه، په‌یامێكی بۆ پاریس سانجێرمان ناردووه و تێیدا هاتووه:”له جێگای ئه‌وه‌ی ئێمه ئێستا 200 ملیۆن یۆرۆ به ئێوه بده‌ین، هاوینی داهاتوو له پێش چاوی ئێوه، كیلیان مباپێ به‌خۆڕایی ده‌گوازینه‌وه ریال مه‌درید و ئێوه‌ش ده‌بێت زیانێكی زۆر بكه‌ن”.
هه‌رچه‌نده ریال مه‌درید دوو ئۆفه‌ری پێشكه‌شی پاریس سانجێرمان كرد و ئاماده بوو، له پێناو مباپێ 180 ملیۆن یۆرۆ به یانه فه‌ڕه‌نسییه‌كه بدات، به‌ڵام PSG دوای نرخێكی سه‌روو 200 ملیۆن یۆرۆ ده‌كرد، مێرێنگیش به‌م نرخه رازی نه‌بوو و ناچار به كشانه‌وه بوو.