بارسێلۆنا بەهۆی فرۆشتنی یاریزانێكی پێشووی بڕێك پارە وەردەگرێت

 

دوای ئەوەی یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنا كە لە یانەیەكی لیگای ئیسپانیا یاری دەكرد بە یانەیەكی پرێمەرلیگ فرۆشرا، یانە كەتەلۆنییەكە بڕێك پارەی دەست دەكەوێت.

بەگوێرەی میدیاكانی كەتەلۆنیا ، یانەی خیتاڤی كۆكۆریلای یاریزانی خۆی بەبری 18 ملیۆن یۆرۆ بە یانەی بڕایتۆنی ئینگلیزی فرۆشتوە و هەموو شتێك تەواو كراوە، بەمەش یانەی بارسێلۆنا نزیكەی 2 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی خیتاڤی وەردەگرێت، لەبەر ئەوەی یاریزانەكە پێشتر لە یارسێلۆنا بووە و دەرچووی قوتابخانەی لاماسیا بووە، هەروەها بە پێی بڕگەیەكی گرێبەستی نێوان خیتاڤی و بارسێلۆنا هەر كاتێك خیتاڤی یاریزانەكە بفرۆشێت بڕێك پارە بە بارسێلۆنا دەدرێت.

جێی ئاماژە پێكردنە كۆكۆریلا یاریزانێكی لاوە و لە چەند وەرزی ڕابردوودا ئاستیكی نایابی لەگەڵ یانەی خیتاڤی پێشكەش كردوە و بەمەش توانی سەرنجی چەندین یانەی ئەوروپی بەلای خۆیدا ڕابكێشێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close