پێكهاتەی سەرەكی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یاری خیتاڤی بڵاوكرایەوە

 

بڕیارە كاتژمێر 6 ی ئەمڕۆ بەكاتی هەولێر یانەی بارسێلۆنا لەسەر یاریگای كامب نو لە چوارچێوەی گەڕی سییەمی لیگا ڕووبەڕووی یانەی خیتاڤی ببێتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرت پێكهاتەی سەرەكی بارسێلۆنا بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت و كومانی ڕاهێنەریش بەشیوازی 3-3-4 یاری دەكات
گۆڵپارێز: شتیگن
بەرگری: دیست ، ئاراخۆ ، لینگلیت ، ئەلبا
ناوەڕاست : دی یۆنگ ، بۆسكێتس ، سێرجیۆ رۆبیرتۆ
هێرشبردن: گریزمان ، برایتوایت ، دیبای

جێی ئاماژەیە، بارسێلۆنا لە ئێستادا 4 خاڵی هەیە و تەنها بەبردنەوە دەتوانێت كۆی خاڵەكانی بگەیەنێتە یانەكانی ریال و ڤالەنسیا و سیڤییا كە خاوەنی حەوت خاڵن و ریال مەدریدش بە جیاوازی گۆڵ پێشەنگی گرتوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close