کەس بۆی نیە نهێنی ژیانی رۆناڵدۆ ئاشکرا بکات

چه‌ند راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی باس له‌ نهێنییه‌كی ژیانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن:
هه‌ر كه‌سێك نهێنییه‌كی ژیانی دۆن ئاشكرا بكات (5) هێندەی ئه‌و مووچه‌یه‌ سزا ده‌درێت كه‌ پێیدراوه‌. ئه‌و راپۆرتانه‌ هه‌ندێ بڕگه‌ی رێككه‌وتنێكی نهێنیان ئاشكرا كردووه‌، كه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ كردوویه‌تی، كه‌ له‌لای ئه‌و كار ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی دێر شپیگلی ئه‌ڵمانی و ئه‌لمۆندۆی ئیسپانی هه‌ندێك نهێنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان ئاشكرا كردووه‌ به‌مجۆره‌:
رۆناڵدۆ له‌ ساڵی 2012 داوای له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ كردووه‌، كه‌ له‌لای ئه‌و له‌ ماڵه‌كه‌ی كارده‌كه‌ن، رێككه‌وتنێك واژوو بكه‌ن، به‌ گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ناتوانن هیچ زانیارییه‌كی تایبه‌ت به‌ ژیانی دزه‌ پێبكه‌ن، ته‌نیا دوای (70) ساڵ له‌ مردنی، یان مردنی دوایین تاكی خێزانه‌كه‌ی نه‌بێت، كه‌ به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ بكات، ناچار ده‌بێت هێنده‌ی پێنج هێندەی مووچه‌كه‌ی خۆی وه‌ك غه‌رامه‌ بدات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close