کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی یۆڤێنتۆسی نەکرد

کریستیانۆ رۆناڵدۆ تەنیا 40 خولەک دوای گەیشتنی راهێنانەکانی یۆڤێنتۆسی بەجێهێشت و ماڵئاوایی لە هاوڕێیەکانی کرد.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی یۆڤێنتۆسی نەکرد، تەنیا بۆ ماڵئاوایی کردن لەیاریزانانی یانەکەی سەردانی راهێنانەکانی یۆڤی کرد و دوای 40 خولەک راهێنانەکانی بەجێهێشت.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ چاوەڕێ دەکات لە چەند کاتژمێری داهاتوو خۆرخێ مێندێز بەڕێوەبەری کارەکانی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی تەواو بکات، رۆناڵدۆ بەرامبەر 25 ملیۆن یۆرۆ دەبێتە یاریزانی مانچێستەر سیتی.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close