تۆتی : هه‌رگیز رۆژێك ئه‌وه‌نده‌ هه‌ستم به‌ سووكایه‌تی نه‌كردووه‌

لە ماوەی پێشوو فرانچیسكۆ تۆتی ئه‌فسانه‌ی یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی كتێبی ژيانى خۆی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ باسی ژیانی خۆی ده‌كات بە ناونیشانی (ئۆن كاپیتان)ه‌.
واتا‌ (سه‌ركرده‌ی ته‌نیا).

ماڵپه‌ڕی كالچیۆ میركاتۆ به‌شێك له‌ كتێبی ژیانی تۆتی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تێیدا ئه‌و ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌یه‌ ورده‌كاریی ناكۆكی خۆی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه‌ی پێشووی ده‌گێڕێته‌وه‌. به‌ گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌، سپالیتی رووی قسه‌كانی له‌ تۆتی ده‌كات و ده‌ڵێت:
به‌سە به‌رده‌وامبوون سوودی نییه‌، تۆ تێناگه‌یت، تۆ هه‌ڵه‌ت كردووه‌ و ده‌بێت بچیته‌ ماڵه‌وه‌.
تۆتیش له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:
“باشه‌ به‌ سزادان رازیم، با بزانین كێ نرخه‌كه‌ی ده‌دات.
سپالیتی ده‌ڵێت:
هه‌ڕه‌شه‌م لێده‌كه‌یت؟
تۆتی ده‌ڵێت:
تۆ ده‌زانیت خه‌ڵكی پشتیوانیم لێده‌كه‌ن، ته‌نیا قسه‌ی خۆشم پێوتوویت، به‌ڵام تۆ ده‌ته‌وێت من دوور فڕێده‌یت، به‌رپرسیاریه‌تی خۆت له‌ئه‌ستۆ بگره‌. راهێنه‌ره‌كه‌ ده‌ڵێت:
تۆش وه‌ك ئه‌وانی دیكه‌یت، ده‌بێت ئه‌و كاتانه‌ له‌بیر بكه‌یت، كه‌ له‌ گۆڕین پارێزراو بوویت.
تۆتی هه‌ر رووی قسه‌كانی له‌ راهێنه‌ره‌كه‌ی پێشوویه‌تی و ده‌ڵێت:
ترسنۆك ئێستا تۆ چیدیكه‌ پێویستیت به‌ من نییه‌، تۆ له‌پێناو ئه‌ركێك هاتوویه‌ته‌ ئێره‌، ته‌واوی بكه‌.
تۆتی له‌باره‌ی ئه‌و ده‌مه‌قاڵییه‌وه‌، ده‌ڵێت:
هه‌رگیز رۆژێك ئه‌وه‌نده‌ هه‌ستم به‌ سووكایه‌تی نه‌كردووه‌.

له‌باره‌ی سه‌ردانیكردنی زیندانی (ریبیبیا) له‌ پایته‌ختی ئیتاڵیاوه‌ تۆتی ده‌ڵێت:
له‌وێ مێزێكی تایبه‌ت بۆ واژووكردن له‌سه‌ری بۆ ئێمه‌ ته‌رخانكرابوو، زیندانییه‌ك هه‌بوو هاواری ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ من بگرێت، به‌ڵام هۆكاری پێداگریه‌كه‌یم نه‌ده‌زانی.
تۆتی روونیده‌كاته‌وه‌، دواتر زانیویه‌تی ئه‌و زیندانییه‌ داوای كردووه‌ هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ له‌ زیندان بمینێته‌وه‌، كاتێك زانیویه‌تی ئه‌و سه‌ردانی زیندانه‌كه‌ ده‌كات، هه‌رچه‌نده‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتاڵیا ئازاد كرابوو، كه‌چی ئه‌و زیندانییه‌ به‌ به‌رپرسانی زیندانه‌كه‌ی راگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ری ئازادیشی بكه‌ن، شتێكی سه‌رشێتانه‌ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ زیندان.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close