بۆ ئەوەی یۆڤێنتۆس بەجێبهێڵێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر ئۆدینێزی یەدەگە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەسەر داوای خۆی بەرامبەر ئۆدینێزی یەدەگ دەبێت، دەیەوێت ئەم هەفتەیە ریزەکانی یۆڤێنتۆس بەجێبهێڵێت.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەسەر داوای خۆی لە یاریی بەرامبەر ئۆدینێزی یەدەگ دەبێت، هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە دەیەوێت لەم چەند رۆژەدا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان خۆی یەکلا بکاتەوە و یانەیەک بۆ خۆی بدۆزێتەوە، لەکاتێکدا تا ئێستا یۆڤێنتۆس هیچ ئۆفەرێکی لەبارەی کریستیانۆوە پێنەگەیشتووە.

ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری یۆڤێنتۆس دوێنێ شەممە رەتیکردەوە کریستیانۆ لەبارەی رۆیشتنی لە یۆڤێنتۆس هیچ قسەیەکی لەگەڵ کردبێت و مانەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی لە یانەکەی دووپاتکردەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close